کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆن بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێران له‌ تۆرێنتۆ

برگزاری آکسیون اعتراضی در حمایت 2

برگزاری آکسیون اعتراضی در حمایت 2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی كانادا، به‌دوای بانگهێشتی ته‌شكیلاتی واحیدی كانادای حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمیته‌ی یادمانی تۆرێنتۆ، خۆپیشاندانێكی به‌رین له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی نوامبر بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ له‌ لایه‌ن گرووپ و ڕێكخراو و هه‌ڵسووڕاوانی جۆراوجۆر له‌وانه‌ كورده‌كانی ڕۆژئاوا، هاوپه‌یمانی دژه‌ هه‌ژاری پارێزگای ئۆنتاریۆی كانادا و هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پی عێراق پشتیوانی لێكرا.

له‌م ئاكسیۆنه‌دا چه‌ندین وته‌بێژ له‌ لایه‌ن حیزب‌ و ڕه‌وته‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان قسه‌ و باسێكیان سه‌باره‌ت به‌ باروودۆخی ئێستای خه‌ڵكی ئێران و كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها “شاهین خه‌لیلی” و “سه‌لام قادری”یش له‌ لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وتار و قسه‌ و باسێكیان پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ئاكسیۆنه‌ به‌ سروودی شۆڕشگێڕانه‌ و وتنه‌وه‌ی درووشم كۆتایی پێهات.