کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی حه‌مڵ و نه‌قڵی خه‌لیج فارس

اعتراض کارگران حمل و نقل خلیج فارس2

اعتراض کارگران حمل و نقل خلیج فارس2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی حه‌مڵ و نه‌قڵی خه‌لیج فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاریان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ شاری ئیسلامشار كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م شیركه‌ته‌ كه‌ لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س ده‌بن، به‌ دوای دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ بارودۆخی دامه‌زراندنیان له‌ شێوه‌ی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ به‌ په‌یمانی به‌ لانیكه‌می ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری، له‌ ڕۆژی ٣١ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ سه‌ر كار ده‌ركران. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا به‌دوای ورگرتنی هه‌واڵی ده‌ركردنیان، سكاڵاێكیان له‌ ئیداره‌ كاری ئه‌مشاره‌ توماركرد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاران بۆ سه‌ر كار كاره‌كانیان له‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی كار، كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ بكرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م حۆكمه‌ خۆده‌بویرێت.