2017-10-24 | ۱۳۹۶-۰۸-۰۲
ن: دوكتور ته‌قی ئه‌رانی و: سەعید ئەمانی
هونه‌ریش وه‌ك زانست، فه‌لسه‌فه، ماف و شتی تر یه‌كێك له ئاكامه‌كانی ژیانی ماددی به‌شه‌ره.
مه‌به‌ست له‌م وتاره ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنین، هونه‌ر بگره له‌م ڕووانگه‌وه كه یه‌كێك له دەرکەوتهكانی “رۆحیی” به‌شه‌ره، ماددییه و به یه‌كێك له دەرئەنجانەکانی ژیانی به كۆمەڵی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ. واته هه‌روه‌كو چۆن زانست و فه‌لسه‌فه و ماف و ئایین و به گشتی ته‌واوی دیارده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاكامی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگان، هونه‌ریش به پێی هه‌ڵدان و گەشە کردنی یان لاواز بوونی شێوه‌ی بهرهمهێنانی سه‌روه‌ت له حاڵی هه‌ڵدان یان نشوستی دایه، به واتایه‌كی تر هونه‌ریش وه‌ك باقی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر له ژێر كاردانه‌وه‌ی بارودۆخی بهرهمهێنان و شه‌رایه‌تی ماددی سهردهمهكهیدایە.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ڕوونتر بێته‌وه، پێویسته بزانین هونه‌ر چییه؟ و چ رۆڵێك له كۆمه‌ڵدا ده‌گێرێ.
مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا بیر ناكاته‌وه، ئه‌و خاوه‌نی زۆر هه‌ست و عهواتفیشه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌ست و نەستە نابێ وه‌ك شتێكی غه‌یره ماددی چاو لێبكه‌ین. ئه‌مانه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ماددیان هه‌یه. له هه‌ر حاڵ‌دا مرۆڤ به دیتنی كرده‌وه‌ی باش شاد و به بینینی خراپەكاری دڵگرانه، ماوه‌یه‌ك خۆشحاڵ و سه‌رده‌مێك غه‌مناك ده‌بێ، كاتێ كه‌یلی هیوایه و ئاره‌زوی له شتێكه و كاتێكی تر به پێچه‌وانه. به گشتی چون هه‌ست و حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی به‌شه‌ر بێ سنوره، هونه‌ر ئه‌م هه‌ست و نەستە كۆ ده‌كاته‌وه و له ڕێگای شكڵ و ڕواڵه‌تی هه‌ست پێ كراوه‌وه، وه‌ك: وته، ده‌نگ و جووله یان له ڕێگای كه‌ره‌سته‌ی تره‌وه ده‌رده‌بڕدرێ. شێعر، مۆسیقا و شێوه كاری هه‌ر كامیان یه‌كێك له دیارده‌كانی هونه‌رن. كه وابێ، ده‌توانین بڵێین: هونه‌ر كه‌ره‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردنی هه‌سته‌كانه وه‌یان وه‌ك تۆڵستۆی ئه‌ڵێ: هونه‌ر كه‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه و ته‌شه‌نه‌ی عهواتفه.
له‌گه‌ڵكوو پارچه‌یه‌ك موزیك لێ بدرێ، بە خێرایی گشت هه‌ستگه‌لی مۆسیقا ژه‌نی هونه‌رمه‌ند ده‌چێته ناخی بیسهرەوە و ده‌یخاته ژێر كاریگەری خۆیه‌وه.
به‌م چه‌شنه عه‌واتفی تاكی هونه‌رمه‌ند، ده‌بێته هه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، شێوه كاری، په‌یكه‌ر سازی، شێعر و بینا سازیش له‌م ڕوانگه‌وه وه‌ك مۆسیقان. ئێستا كه ته‌عریفی هونه‌ر، واته لێك دانه‌وه‌ی شێوه‌گه‌لی ماددی هه‌ست پێكراو و ده‌ور و نه‌خشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی، یانی به گشتی كردنی هه‌ستگه‌لی تاكه كه‌سمان بۆ ده‌ركه‌وت، پێویسته بزانین كه گه‌شه و هه‌ڵدانی هونه‌ر په‌یوه‌ندی به چ هۆگه‌لێكه‌وه هه‌یه و تا چ ڕاده‌یه‌ك گه‌شه‌و هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدان و پوكانه‌وه‌ی هونه‌ر هه‌یه.
هونه‌ر به هه‌ر شكڵ و شێوه‌یه‌ك چاو لێبكرێ و له نه‌زه‌ر بگیرێ، به شێوه‌ی ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، به هۆی زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌وه ئاكامی بارودۆخی ئابووری و ڕاده‌ی گه‌شه‌ی كه‌ره‌سته‌ی فه‌ننی كۆمه‌ڵگایه. به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌بزار و ئالاتی مۆسیقا له وڵاتێك دا پێشكه‌وتوو تر بێت، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش به‌رهه‌مه مۆسیقیهكهی كامڵتر و باشتره له به‌رهه‌می مۆسیقای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێستاش له كهرهستهكۆن و سوننه‌تیه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر تا ڕاده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی به‌شه‌ر دا، هونه‌رێك سه‌ری هه‌ڵدابێ، یه‌قینه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ پێداویستی به كرده‌یی ژیانی ماددییەوە بووه. كۆنترین هونه‌ره‌كان چۆپی و مۆسیقا و شێعرن.
له نێو گشت هونه‌ره‌كاندا، بیناسازی خاوه‌نی لایه‌نێكی فه‌ننی تره و له ئاكامدا، په‌یڕه‌وی بیناسازی له پێداویستیه ماددیه‌كان روونتر و به‌رچاوتره. له سه‌ره‌تا دا مه‌به‌ست له دروست كردنی بینا ته‌نیا پێداویستی یه‌كی به ته‌واوی ماددی به‌شه‌ر بووه، مهعبهدهكانی یونان و تاقی گوتێك لاسایی كردنه‌وه‌ی بینا دارێنهكانی كۆنن كه به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێداویستیه‌كی ماددی بینا كرابوو، واته عه‌ینه‌ن هه‌ر ئه‌و بینایانهمان، به كه‌ره‌سته گهلیتر و قایمتر دروست ده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی نا ڕاسته‌وخۆ و هۆ گه‌لی ماددی، بۆ نمونه هۆ گه‌لی ئاینیش رۆڵی هه‌بووه. له‌وانه گونبه‌د و مناره به‌رزه‌كانی مزگه‌وتی موسڵمانان بۆ ئه‌وه بوه تا ده‌نگی بانگده‌ر باشتر بگاته گوێی خه‌ڵك. له ئه‌ده‌بیاتیش دا ئاڵ و گۆڕی هه‌لومه‌رجی ئابووری به باشی ئاشكرایه.
به‌شێكی به‌رچاو له‌و شێعرانەی كه له سه‌رده‌می ملوك ئهلتهوایفی دا وتراوه، ته‌نیا له مه‌دح وسه‌نای ئه‌میران و ده‌سه‌ڵاتداران دا بوه و به‌شێكی تری هه‌ر چه‌ند ڕاسته‌وخۆ ملكه‌چی بارودۆخی مادی نه‌بووه، به‌ڵام به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ مه‌حكومی سیسته‌می ئابووری ئه‌و سه‌رده‌مه بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته به پێی مه‌كته‌بی ماتریالیسم، بڵێین كه ئه‌و هونه‌رانه‌ش به‌ش به حاڵی خۆیان بونه‌ته هۆی گه‌شه‌و ته‌كامولی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویستی سه‌رهه‌ڵدانی نوسه‌رانێكی وه‌ك: تۆلستۆی، تسواك، گوركی، سه‌مه‌د بێهره‌نگی و ماركێز و زۆر كه‌سی تر، واته به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به سه‌دان مرۆڤی هه‌ڵكه‌وته‌ی وه‌ك ئه‌مانه.
به گشتی پێویسته ئه‌وه بلێین كه ئه‌گه‌ر تاریفی هونه‌ر وه‌ك ته‌عبیری نەستەکان، به چه‌شنی ماددی هه‌ست پێكراو، و ده‌ور و نه‌خشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی به گشتی كردنی هه‌ستگه‌له تاكیه‌كان بزانین، به‌م شێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌كانی سه‌عدی و مه‌وله‌وی و هاو قه‌تاره‌كانیان هه‌ستی ئێمه نابزوێنن. مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی ئاستی بیر كردنه‌وه‌مان تا سنوری سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌وان بنێنه‌وه دواوه و له بیر خۆمانی به‌رینه‌وه كه له چ سه‌رده‌مێك دا ده‌ژین و گوێ نه‌ده‌ینه گرمه‌ی ماشینی زه‌به‌لاحی گه‌شه‌ی ئابووری و ئاڵ و گۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاومان له حاند ئه‌و شۆرشه نامۆ و سه‌ر سوڕ هینه‌ره فكرییه‌ی كه پایه‌ی ماتریالیزمی له دنیای، له باری ئابووریه‌وه پێشكه‌وتوی، نوێی پێك هێناوه.