کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان دژی كوشتنی ژنان له‌ بلژیك

خۆپیشاندان دژی كوشتنی ژنان له‌ بلژیك

خۆپیشاندان دژی كوشتنی ژنان له‌ بلژیك

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، نزیکەی ١٠ هەزار ژن لە چالاکوان و بنەماڵەی قوربانیان، وەک نەریتێکی ساڵانە، لە شاری برۆکسل پێتەختی بلژیك، خۆپیشاندانێك له‌ دژی کوشتنی ژنان ئه‌نجامدرا.

لە سەرەتای ڕێپێوانەکەدا گرووپی “کوشتنی ژنان ڕاگرن”، ئاماری کوشتنی ژنانی ئەمساڵی ئه‌م وڵاته‌ی ڕاگەیاند، کە بەپێی ئەو ئامارە تەنیا لە ئه‌مساڵدا ٢١ ژن لە بلژیك کوژراون. لە پاش خوێندنەوەی ناوی قوربانیان، بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی قوربانیان ڕاوەستان و پاشان ڕێپێوان دەستیپێکرد. لە وتارەکانیشدا باس لەوە کرا کە ‏٨٠ له‌سه‌دی توندوتیژییەکان دژبە ژنان لە دەرەوەی ماڵەکاندا ڕوویانداوە، داواکرا کە ڕێوشوێنی توندتر بگیرێتەبەر لە بەرامبەر بکوژان و کەسانی توندوتیژکار دژبە ژنان، ھەروەھا خزمەتی زیاتر بە قوربانیان و منداڵەکانیان بکرێت.