
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سهرماوهز، لە سنووری شاری دێرەزوور، لە ڕۆژهەڵاتی سورییه، بەهۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی داعش، منداڵێک گیانی لەدەستدا و ١٧ منداڵی دیکەش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سانای سوورییه، عوسام عورفی جێگری نەخۆشخانەی ئەسەد ڕاگەیاندووە، تەرمی منداڵێک لەگەڵ ١٧ منداڵی برینداری دیکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و برینی دوو منداڵ سەخت بووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، منداڵەکان بە گشتی تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٣ ساڵدایە و لە یەکێک لە باخچەکانی مهدرهسهكهیاندا مینیان پێدا تەقیوەتەوە.
