ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگ‌ترین خواسته‌كانیان له‌وانه: “په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپاردنی شیركه‌ت به ده‌وڵه‌ت له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی حه‌فت ته‌په، ڕاگرتنی خێرای دابه‌ش كردنی ده‌موده‌زگای شیركه‌ت، ڕاگرتنی سپاردنی كه‌ره‌سته‌كانی شیركه‌ت به كه‌سی دیكه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حوكمه‌كان له‌دژی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته و لایه‌نگرانی ئه‌م كرێكارانه” كرده‌وه.