به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٥ كرێكار له‌شاره‌كانی ته‌نگستان، هه‌مه‌دان، ورمێ و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی تووشی ڕووداو هاتن.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٦ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له كارخانه‌ی سیمان له شاری ته‌نگستان، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری هه‌مه‌دان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی چواری ئه‌م بینایه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولێكی گاز له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پێڵاو له ورمێ، دوو كرێكار به سه‌ختی برینداربوون. له چواره‌م ڕووداودا، كرێكارێكی لاو له كاتی داڕووخانی دیواری بینایه‌ك له غه‌ربی تاران، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له‌شوێنی كار، به‌ربووه‌وه ناو چاڵێكی ٣٠ میتری و گیانی له‌ده‌ستدا.