
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له شاری بەغدا و شارەکانى دیکەى عێراق هه‌روا بەردەوامە و به‌هۆیه‌وه، شه‌ش خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر له ٣٥كه‌سی دیکەش برینداربوون.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سه‌رماوه‌ز، به سەدان خۆپیشاندەر هەوڵیاندا كه لە پردی زەیتون ناوەڕاستی شاری ناسرییە نزیك ببنەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە گازی فرمێسك‌ڕێژ و گوللـەی ڕاسته‌وخۆ بڵاوەیان پێكراو بەهۆیەوە پێكدادان لەنێوان هەردوولادا روویداوە. ئاژانسی ئەنادۆڵیش لە زارى سەرچاوەیەکى پزیشکی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق، دوو خۆپیشاندەر كوژراون و ٣٥ كه‌سی دیكەش برینداربوون. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی كه‌ربه‌لا و به‌نده‌ری ئۆمولقه‌سر له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. بەپێی ئەو ئامارە بڵاوكراوه‌كان، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبری رابردووەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی باشووری عێراق بەڕێوەدەچن، تا ئێستا زیاتر لە ٣٤٠ خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی ١٥ هەزار كەسیش برینداربوون.
