به پێی ڕاپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی نۆروێژ، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر بۆ پشتیوانی له خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ مه‌حكووم كردنی كۆماری ئیسلامیی، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر باڵیوزخانه‌ی ڕژیم له شاری ئوسلۆ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ئاكسیۆنه كه له لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌كان، ڕێكخراوه‌كان و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی ئێران و كوردستان بانگه‌وازی بۆ كرابوو، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش به‌شداریان كردبوو. له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ئاكسیۆنه حیزب و ڕێكخراوه‌كان هه‌ركام وتارێكیان پێشكه‌ش كرد. له لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له نۆروێژ “بێهرووز ناسری” به زمانی فارسی و “ئێران مروه‌تی” به زمانی نۆروێژی به‌م بۆنه‌وه قسهوباسێكیان پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، ئه‌م ئاكسیۆنه دوای چه‌ند كاتژمێر و به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، “كۆماری ئیسلامیی دوا ساته‌كانت هاتووه”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی”، “كرێكار، دانشجو، مۆعه‌لیم یه‌كگرن یه‌كگرن” و “زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ” كۆتایی پێ هاتووه.