
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتانی ئۆرووپایی له شاره جۆراوجۆره‌كان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی درووشم، پشتیوانیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵكی ئێران كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هه‌زاران هاووڵاتیی ئێرانی دانیشتووی شاره‌كانی، “ماڵمۆ، ستكهۆڵم، ئامێستێردام، له‌نده‌ن، پاریس، بێرلین، هامبوورگ، شتووتگارد، فڕانكفۆرت، دۆسێلدۆرف، دۆرتمۆند، زۆریخ، ڤییه‌ن و هێلسینكی”، به كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تیی، پشتیوانیان له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ئێران كرد. له‌م ئاكسیۆنانهدا حیزب و ڕێكخراوه چه‌په‌كانی ئێرانیش وێڕای ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شداریان كردبوو.
