
به ده‌یان هه‌زار كه‌س له له خه‌ڵكی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به توندووتیژی له‌دژی ژنان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌م خۆپیشاندانه كه له‌سه‌ر بانگهێشتی گرووپی “ئێمه هه‌موو ژنان” به‌ڕێوه‌چووه. به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م گرووپه، سه‌رجه‌م ١٥٠ هه‌زار كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی فه‌ڕانسه هاتبوونه سه‌ر شه‌قام و له‌دژی توندووتیژی دژ به ژنان ڕێپێوانیان كردبوو. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه ببوونه قوربانی توندووتیژی جه‌سته‌یی و جنسیه‌تی، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پاریس بوون و وێنه‌ی قوربانییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه بووه. گرووپی “ئێمه هه‌موو ژنان”، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌یان به كه‌مته‌رخه‌می له‌ئاست ته‌وه‌ری توندووتیژی له‌دژی ژنان تاوانبار كردووه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م گرووپه خوازیاری دابین كردنی ساڵانه یه‌ك میلیارد یۆرۆ بۆ ڕێكاره‌كانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئاماری ئه‌و ژنانه‌ی كه له فه‌ڕانسه به‌هۆی توندووتیژی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ده‌بنه قوربانی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژئاوا زیاتره. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩وه هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ١١٦ ژن له وڵاتی فه‌ڕانسه به‌ده‌ست هاوژینه‌كانیان كوژراون.
