كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بۆ ١٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی شاری شوش خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه لانیكه‌م ٥٠٠ كه‌س ده‌بن به كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاندووه تا جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه‌كانه سه‌نعه‌تی ئه‌م شیركه‌ته به كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بوون.