ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كۆمباین سازی ئه‌راك، به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی قه‌راردادی مۆستهقیم له‌گه‌ڵ كارفه‌رما و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٧٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون. به وته‌ی كرێكاران، ئه‌م كرێكارانه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كه قه‌راردادی نییه و سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی دورودرێژی نه‌یتوانییوه له‌گه‌ڵ شیركه‌ت قه‌رارداد ببه‌ستێت. به‌شێك له‌م كرێكارانه به شێوه‌ی ڕۆژمزد و به‌شێكی دیكه‌یان به شێوه‌ی قه‌راردادی له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن.