
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، كاربه‌ده‌ستانی كۆلۆمبیا به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی، یاسای قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ له شاری “بوگوتا” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌كردوه ده‌رهاتووه.
پولیسی كۆلۆمبیا له دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م وڵاته به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژی به‌كار هێناوه. به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌رڵوه‌ر زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار كه‌س له ڕێپێوانێكی سه‌رتاسه‌ری له دژی ده‌وڵه‌ت به‌شدارییان كردبوو. خه‌ڵكی كۆلۆمبیا به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان، گۆڕینی مافی خانه‌نشینی، مالیات و خسووسی سازی شیركه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
