
سه‌دان هه‌زار كۆلۆمبیایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته كه ته‌نیا ١٨ مانگه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌كانی كۆلۆمبیا، گرووپی خوێندكاران، رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز، به مه‌حكووم كردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگرای “ئیوان دوكه” دژی دهمبێژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چاكسازی ئابووری ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به پێی هه‌واڵنێری رویترز، پولیس به مه‌به‌ستی بلاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران له چه‌ندین شار له‌وانه “بوگوتا” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، گازی فرمیسك ڕێژی به‌كارهێناوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه لانیكه‌م ٧٩ كه‌س برینداربوون و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له كۆلۆمبیا له كاتێكدا ده‌ستی پێكرد كه له مانگی ئوكتوبری ڕابردوودا تا ئێستا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له چه‌ند وڵاتی ئامریكای لاتین له‌وانه، شیلی و بولیوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
