ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له شاره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها له‌ئاست نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان سه‌ره‌تا به ڕێپێوان له‌ئاستی شار و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وێڕای پشتیوانی له خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری گه‌لانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و كوشتاری خۆپیشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد. كرێكارانی ناڕازیی پاشانی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی شووش كۆبوونه‌وه و له‌ئاست نادیاربوونی بارودۆخی كاری و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی حه‌فت ته‌په له ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان دابین نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.