ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێك بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی شاری “كۆڵن”ی ئاڵمان، بۆ پشتیوانی له‌م خۆپیشاندانانه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له‌م ئاكسیۆنه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران تێیدا به‌شداریان كردبوو، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، وێڕای پشتیوانی له خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری گه‌لانی ئێران و خواسته ڕه‌واكانیان، كوشتاری قوبانییان، په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و هه‌روه‌ها چڕبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی له شاره‌كانی ئێران و پچڕانی هێڵی ئینتێرنێتیان به توندی مه‌حكووم كرد.