
به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاست لە لێوارئاوه‌کانی لیبی ژێرئاوكه‌وت و بەهۆیەوە ٦٧ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کۆچبەریش ڕزگارکران.
ئاژانسی “ئانسا”ی ئیتالیا بڵاویکردووه‌ته‌وه، راوچییه‌كانی ماسی به‌له‌مێكی ژێرئاوكه‌وتوویان به‌دیكردوه کە ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری تێدابووە و كه‌وتونه‌ته ناو ده‌ریاوه و ٣٠ کەسیشيان لەو کۆچبەرانە ڕزگارکردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لیبی بە هۆی هەڵكەوتە جوگرافییەكەیەوە، بووەتە ڕێڕەوی ئەو كۆچبەرانەی كە دەیانەوێت له ئه‌فریقاوه بەڕێگەی ئاوییه‌وه بگەنە وڵاتانی ئۆرووپا.
