شورای سینفی خوێندكارانی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆ و شه‌وی دووشه‌ممه‌ی خوێندكارانی زانكۆی تاران، چه‌ندین ئامبولانس كه هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی تێیدابوون هاتنه‌ناو ئه‌م زانكۆیه و ده‌یان كه‌س له خوێندكارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خوێندكاران، به هۆی نیگه‌رانی له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڕه‌شه له خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه. شایانی باسه، به‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه ٤٠ تا ٥٠ كه‌س له خوێندكاران له‌م زانكۆیه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.