یەکێتی ئەوروپا داوا لە ڕژیمی ئێران كردووه كه هیچ جۆرە تووندوتیژییەک بەرامبەر خۆپیشاندەران بهكار نههێنن.
“مایا کۆچیانچێچ” گوتەبێژی یەکێتی ئوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ مانگی خهزهڵوهر لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند: راپۆرتەکان دەریدەخەن خۆپیشاندانەکانی ئێران گرژییان لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی دهیان کەس. گوتەبێژی یەکێتی ئوروپا راشیگەیاندووە، دەبێت مافەکانی ئازادی رادەربڕین و هەروەها خۆپیشاندان پارێزراوبن و هیچ جۆرە تووندوتیژییەک بەرامبەر خۆپیشاندەران قبووڵکراو نییە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەش لە دەسەڵاتدارانی ئێراندەکات ئینتەرنێت کارابکەنەوە و دڵنیایی بدەن لە مافی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان.