2017-09-19 | ۱۳۹۶-۰۶-۲۸
له ریكه‌وتی ١٥ ته‌موزی ئه‌مسال ٢٠١٧ كونفرانسیك به بانگههشتی «ك.ن.ك» له شاری سلیمانی له هه‌ریمی كوردستان به ریوه چوو . وهڤدییكی بالای كۆمه‌ڵه (ریكخراوی كورڕستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئیران) له‌م كونفرانسه دابه‌شداری كرد.
هاورێ فه‌ریدون نازه‌ری ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه ڵه وتارێكی پێشكه‌ش به كونفرانسه‌كه كرد كه لێره دا ده‌قی ئه‌م وتاره تان پێشكش ده‌كرێ.
ئاماده‌بووانی به‌رێز!
ویرای سپاس و دست خۆشی له بهریۆهبهرانی رێكخراوی “كه نه كه” بو سازدانی ئه‌م كوبونهوه ڕاویژكارییه، له‌م ده‌رفه‌ته دا ، ئاماژه به چه‌ند خالێك له پیوه‌ند له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌ی كورد له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به پێویست ده‌زانین.
یه‌كه‌م؛ چاو خشاندنێك به سه‌ر بارودۆخی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كان و به تایبه‌ت له باشور و باكور و روژئاوا،ئه‌و راستیه‌مان پێ‌نیشان ده‌دات كه له‌م بارودۆخێكی گه‌لێك هه‌ستیار داین. بارودۆخیك كه هه‌مان كاتدا كه ده‌روازه‌ی كۆتایێ هاتن به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به‌ڕه‌وڕووی خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا گه‌لێك مه‌ترسیش به‌ری درگای پێ گرتووه،كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش ده‌كات كه تا ئیستا به ده‌ست هاتوون.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كیك له ناوه‌نده‌كانی پڕ له ئه‌زمه‌ی سیاسی جێهانی ئه‌مڕۆیه. ئه‌م ناوچه‌یه بۆته شوێنی ململانی زڵهێزه‌كان و هه‌روه‌ها ململانی هێزه ناوچهیهكان ، له سه‌ر دابین كردنی هه‌ژمۆنی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی هه‌ر كام له‌و ده‌سه‌لاتانه. له‌م ناوچه‌یه‌دا كومه‌لێك شهر و تیكهڵچوونی پڕ كاڕهسات و خوێناوی له ئارا دایه كه هیچ په‌یوه‌ندێكیان به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مڕۆ و داهاتووی خه‌ڵكی ئه‌و كومهڵگایهوه نێیه.
ناوچه كوردنشینكانی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتونه‌ته ناوه‌ندی ئه‌م ئهزمهیهوهز كۆمهڵهوهكوو حه‌ڕه‌كه‌تێكی سۆسیالیستی كه ئاڵاهه‌ڵگری خه‌بات بۆوه بۆ ئازادی و یه‌كسانی و ژیانی به‌خته‌وه‌ڕانه بو ئێنسان، هه‌ر به‌و هۆكاره شیلگێرانه خه‌بات ده‌كات بو لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی . كۆمهڵهخۆازیاری دابین بوونی مافی دیاریكردنی چاڕه‌نووس به واتای مافی جێابوونه‌وه و پێك هێنانی ده‌وڵه‌تی سهریهخۆیه. له روانگه‌ی ئیمه‌وه خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ دابینبوونی ئه‌و مافه ، له هه‌مان كاتدا باشترین زهمانتیشه بو ئهوێكه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكیش ،بهدهسكهوتهكانیان له‌م قوناغه قه‌ناعه‌ت نه‌كه‌ن و به هه‌نگاۆی پتهوبهرهوو ئامانجی به‌رزی ئازادی و یه‌كسانی و ئاسۆده‌یی واتا سۆسیالیزم هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
دووهه‌م ؛ مێژوی چه‌ند ده‌هه‌ی ڕابردو پیشانی ئه‌دات كه ده‌وڵه‌تانی حاكم له‌م وڵاتانه به‌رده‌وام خه‌رێكی پیلانگێڕی هاوبه‌شن له دژی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد. له‌م ڕوه‌وه كۆمه‌ڵه ، به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ كه بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه پیلانه‌كانی دوژمنانی خه‌ڵكی كورد سیاستێكی دیاریكراو بخاته ده‌ستوری كاره‌وه. كۆمهڵهوێڕای دریژه‌دان به هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی به‌رپرسیارانه له به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان له باقی به‌شه‌كانی كوردستان و به‌هێز كردنی هه‌ستی هاوچاره‌نووسی و یه‌كێتی خه‌باتكارانه له نێوان خه‌ڵكی به‌شه‌كانی كوردستاندا، بۆ گرتنه به‌ری سیاست و رێكاری كاریگه‌ر به ئاراسته‌ی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانه هاوبه‌شه‌كانی دهوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته گه‌ڕ.
كۆمهڵهچ وه‌كوو هێزێكی ئه‌نترناسیونالیست و چ وه‌كو هێزیچك كه له جهڕهگهی خه‌باتی نهتهوهێهكی ستهملێكراودا تێدهكوشێت،به‌ڕانبه‌ر به كیشه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌ش به حالی خۆی هه‌ست به مهسئولیت ده‌كات. له‌و پێناوه‌دا ته‌كید له سه‌ر چه‌ند خالی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین؛
یه‌كه‌م؛ كرێكاران، خه‌ڵكێ زه‌حمه‌تكیش، ژنانی سته‌م لێكراوی كومه‌ڵگای كوردستان، هێزی سهڕهكین بۆ كۆتایی هێنان به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی . به هێزی و وشیار و ڕێكخراوی ئهمنهیه كه ئاسۆی ڕوون به‌ڕه‌وو ڕووی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كرێته‌وه. ده‌ستێوه‌ردانی زڵهێزه‌كان و رێگادان به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه كه هه‌ر كامه‌یان به شۆین به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ن، مهترسێكه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی عادلانه‌ی خه‌ڵكی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانیدا كردووه و ده‌یكات. كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام ئه‌و ڕاستیه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه سیاسه‌تی ئه‌و حیزب و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كه به جێگای پشت به‌ستن به هێزی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، تۆوی خۆشباوه‌ری به‌ڕانبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانی دهڕهكی ئه‌پرژێنن، زیانی گه‌وره به خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ینن.ئه‌م سیاسه‌ته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له حاله‌تی ده‌ست له سه‌ر دانان و هێوای بێ بنه‌ما به‌ستن و چاوه‌ڕۆانی دا ڕاده‌گڕێت.
دووه‌هه‌م؛ ئامانجی گه‌ڵی كورد ئێنسانی و عادلانه و ڕه‌وایه و ده‌یهه‌وێت ئه‌و ئامانجه له ریگای هێمنانه‌وه وه‌دی بێت. به‌ڵام ئه‌زموونی هه‌موو مێژوو نیشانی داوه كه سته‌مكاران و چه‌وسینه‌ران به دڵخۆازی خۆیان ده‌ست له ده‌سه‌لات هه‌ڵناگرن. تا كاتێك دهوڵهاتانی دهیهڵاتدار له كوردستان به ئاگر و ئاسن و ئه‌شكه‌نجه و زیندان مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردسان پێشیل ده‌كه‌ن ، ئه‌و مافی ڕه‌وای ئه‌و گه‌ڵه‌یه كه له دژی ئه‌م سیاسه‌ته خاوه‌ن هێزی به‌رگری خۆی بێت و خۆی بپارێزیت.
سێهه‌م،خه‌باتی ڕه‌وای گه‌ڵی كورد به هۆی شه‌ری ناوخۆه‌وه تووشی گه‌وره‌ترین زیان و خه‌ساره‌ت بووه. ئه‌وه ئه‌زمونێكی تاڵه كه نابێت ڕێگا بدڕێت دووپات بێته‌وه.
ئیمه خۆازیاری ئه‌وه‌ین كه مكانیزمێكی كارا بۆ رێگرتن له‌و وه‌ها شهرگهلێك بگردرێهته به‌ر.
چواره‌م، مافی ده‌سه‌لاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ر بسه‌لمێندرێت و له هه‌ر شوێنێك كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادی تیێدا پێك دێت ئه‌و بكردهوه ده‌ربێت. ئازادی سیاسی بێ شه‌رت و مه‌رج دابین بێت.
رۆژهه‌لاتی كوردستان؛
كوردستانی ئێران به پێی سیاستێكی پلان بۆ داریژراو له ڕووی ئابوریهوهدواكهوتوو ڕاگێڕاوه، بێكاری له ئه‌وپه‌ڕی خۆی دایه و خزمه‌تگۆزاری له كه‌مترین ئاست دا. له ڕووی ریژی بێ سه‌وادی ،ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی ، مه‌رگ و میری مناڵأن، له سهڕهوهی لیستی هه‌موو به‌شه‌كانی ئێران دایه و له‌م بابه‌ته‌وه ته‌نیا له‌گه‌ڵ پاریزگای بلۆچستان به‌راوه‌رد ده‌كری. به‌م حاله‌شه‌وه به هۆی بونی بۆوتنهوهیهكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به هێز، له ڕووی وشیاری سیاسی و كومهڵایهتیهوه له ئاستێكی به‌رز دایه. هه‌موو ناكۆكیه‌كانی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له سه‌ر یه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كوو به‌رمیلێكی باروتی لێی هاتووه و هه‌ر ده‌م له به‌رده‌م ته‌قینه‌وه دایه. سهڕهتاكانی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێنی جه‌ماوه‌ری ده‌ركه‌وتووه و ئێمه پێمان وایه پێویسته مه‌یدان به‌م بۆوتنهوهیه گه‌شه بكات. نابێت رێگا بدرێت كه رژیم بتوانێت بیانوێكی زۆرتر بۆ میلیتاریزه كردن و له باربردنی ئه‌م حه‌ڕه‌كه‌ته نوێیه كه سه‌ری هه‌ڵداوه پیدا بكات. ئیمه به‌ش به حاڵی خۆمان بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و ژیانی سه‌ر له نوێی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له كوردستان له هه‌موو بواره‌كانیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین.
بارودۆخی عیراق؛
داعش له عیراق چۆن بنه‌بڕ ده‌بێت؟
دوای شكستی نیزامی داعش له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌لاتی دا ، وه‌كو موصل و رققه ، ئه‌گه‌ر نه‌مان هه‌وێ چیتر ئه‌و كۆمه‌لگایه به ده‌ست ئازاری داعش و داعش ئاساكانهوه بنالێنێت و كۆمه‌لگای عیراق و سوریه له‌و نه‌هامه‌تییه رزگاری بیت، پێویسته بزانین ئه‌م ڕه‌وته چۆن سه‌ری ههڵد ه تا بزانین چۆن بنه بڕ ده‌بێت.
به هێز بوونی ئه‌م رێكخراوه‌یه له عێراق به‌رهه‌می چه‌ند ڕه‌وت و ڕوداوێكی عه‌ینی بوو؛
یه‌كه‌م؛ له‌شكركێشی ئا‌مریكا بۆ عێڕاق . داگیر كرانی عێراق له لایه‌ن سوپای ئامریكاوه پێشی به ڕه‌وتی ئاسایی خه‌باتی خه‌ڵك بۆ ڕزگار بوون له چه‌نگ دیكتاتۆڕی سه‌دام گرت. له هه‌مان كاتدا بهرهنگارێیكی كۆنه‌په‌رستانه له به‌رانبه‌ریدا پهریپدا. لایه‌نگه‌رانی ڕژیمی به‌عسی پێشوو و ئیسلامییه تۆنیڕهوهكان مێحوری ئه‌م به‌رنگارییه بوون.
دووهه‌م، ده‌وله‌تێك كه له عیچراق هاته سهركاربهكردهوه بوو به ده‌وڵه‌تیكی شیعه”.ناوه‌نده سیاسی و ئیداریه‌كان ،هێزه‌كانی پولێس و هێزی تری چه‌كداریان به كار هێنا بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سایه‌تی هه‌ڵاواردن، سه‌ركوتكردن و په‌ڕاوێزخستنی خه‌ڵكی ناوچه سوننی نشینهكانز شه‌ڕی مه‌زهه‌بی شیعه و سوننی ، كه تێیدا به هه‌زاران ئینسان گیانیان له ده‌ستدا ، بوو به سه‌رچاوه‌ی به هێز یوونی قاعیده و دواجار داعش له نێو عه‌شایر عه‌ره‌به سونییه‌كاندا.
سێیه‌م، وڵاتی عێراق بوو به میدانی ره‌قابه‌تی هێزه ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ، عه‌ره‌بستانی سعودی و وتوركییه. هه‌ركام له‌م ده‌وڵه‌تانه بۆ په‌ره‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و كاریگه‌ری دانان له سه‌ر ڕه‌وتی بارودۆخه‌كه له‌م وڵاته ده‌ست به كار بوون. ڕژیمی ئیسلامی ئیڕان به پشت به‌ستن به ده‌سه‌لاتێك كه به سه‌ر ڕه‌وته شیعه‌كانی حاكم له عێراقدا هه‌یبوو، له‌وان وه‌ك ئامرازی گوشار بۆ سه‌ر نه‌یاره ناوچه‌ییه‌كانی و وه‌رگرتنی ئیمتیاز له ئا‌مریكا كه‌ڵكی وه‌رگرت.
عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه‌كانی ئیمكاناتی ماڵی و لۆجستیكی خسته به‌ر ده‌ست داعش. ده‌وڵه‌تی توركییش به هه‌مان شیوه.
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییانه؛ ئیستاش و دوای هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته، هه‌تا كاتێك كه له عێراق هێزێكی كۆنه‌په‌رسته موزههبی ده‌سه‌ڵاتی له لای خۆی پاوان كردبێ و هێزه كونهپهرهستهناوچهییهكانی وه‌ك ڕژیمی ئیسلامی ئیران ، ڕژیمی فاشیستی توركییه و حوكومه‌تی عه‌ڕه‌بستانی سعودی به پشت به‌ستن به تاقم و ده‌سته‌ی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانی عێراقیان كردبێته مه‌یدانی ململانێ‌و ڕمبازێن خۆیان ن‌و مۆسل و نه به‌غدا و نه هیچ جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق ڕووی ئاشتیی، ئارامی و ئه‌منیت و ئاسایش به خۆیانه‌وه نابینێ.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عیراق ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه به‌رده‌وام به‌كار دێت، له‌شكركێشی ئه‌مریكا بۆ عێراق ، نه‌ك هه‌ر “پروسه‌ی ئازادی عێراق نه‌بوو”،به‌ڵكوو به‌كرده‌وه بوو به پڕۆسه‌ی كاۆولكردنی ئه‌و وڵاته. به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای بارودوخێكی دژوار كه به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دا سه‌پاوه، ئێمه هێوابڕو نێن له‌ویكه ده‌توانێت ئاسۆێكی ڕووی داهاتووی عێراق بكڕێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه ئه‌و وڵاته له جه‌ماوه‌ری پێشكه‌وتوو و تێنۆی ئازادی و عه‌داڵه‌ت و د1 به كۆنهپهڕهستی ، به تاڵه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ڕووی پێكهاته‌ی ئایینیه‌وه دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئێمه لامان وایه له‌و وڵاته‌دا زه‌رفیه‌تی بۆژانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی حه‌ڕه‌كه‌تی سكۆڵار و پێشكهوتنخۆاز هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق ڕوو ده‌دات، ده‌توانێت چاڕه‌نوسی چار ههڵنهگڕی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بێت به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌وه ، سه‌ر ئه‌نجام ئه‌وه‌یه كه ئایا عێراق وه‌كوو یه‌ك وڵا ده‌مێنێته‌وه یان به سه‌ر چه‌ند جۆغرافیا و ده‌سه‌ڵاتی جێا له یه‌ك دابه‌ش ده‌بێت، هێشتا ناڕوونه.
به‌لام واقعیت ئه‌وه‌یه كه تا كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه و ڕه‌وته كۆنهپهڕهسته مهحهلیهكان ، مه‌یداندار بن،به‌رێوه‌بردنی هه‌ر گهڵاڵهێك بۆ دابه‌شكردنی عێراق بهرێگاێكی گه‌لێك خوێناویتر له‌وی كه تا ئیستاش ڕووی داوه، تێپه‌ر ده‌بێت.
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان؛
ئه‌گه‌ر چی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خۆی له خۆیدا بو واتای دیموكراتیزه بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و بارۆدوخێكی باشتۆ بۆ ژیانی خه‌ڵك نابێت، به‌لام رێگاچاره‌ی قه‌تحی چاره‌سه‌ركردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستان هه‌ر سهربهخوویه. سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشور و پێك هاتنی ده‌وله‌تی كوردستان ، له مافه‌وه گواۆراوهتهوه بۆ زه‌روره‌ت . له هه‌مان حاڵ‌دا ئیمه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه به له به‌ر چاوگرنی ئه‌م هه‌موو ڕه‌نج و ئازاره كه خه‌ڵكی كوردستان له ماوه‌ی 70 ساڵی ڕابردوو له‌م ڕێگایه‌دا دێتویانه ، ئیستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م داوا ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌كه‌م ئازارترین ڕیگاوه دابین بێت.
كوردستانی باكور
ده‌وڵه‌تی توركیه له ژێر ڕێبه‌ری حیزبی داد‌و گه‌شه پێدان دا به‌ره‌و رووی قه‌یرانێكی به‌رین و هه‌مه لایه‌نه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆته‌وه.
قه‌یرانی حیزبی ئیسلامی داد‌و گه‌شه‌پێدان قوڵتر له‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رده‌غان بتوانێ له رێگای سیاسه‌تی میلیتاریستهوه له دژی خه‌ڵكی كوردستان و توند كردنه‌وه‌ی سه‌ركوت له‌م وڵاته‌دا و هیرشی نیزامی بۆ سه‌ر روژئاوا قه‌یرانه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
ده‌وڵه‌تی ئۆردو‌غان بۆ كپ كردنی ئه‌م ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌ستی داوه‌ته سیاسه‌تی سه‌ركوتی بێ سنوور. به‌ڵام توركییه به سوننه‌تێكی به هێز خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراتیك كه هه‌یه‌تی ، وڵاتێك نییه به هاسانی ته‌سلیمی سیاسه‌ته سه‌ركوت گه‌رانه‌كانی حیزبی داد و گه‌شه پێداان بێت. سه‌ره‌رای هه‌ر هه‌ولێك كه بۆ كپ كردنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر و بۆ ملیتاریزه كردنی زۆرتری كوردستان داویه‌تی ، نهیتوانیۆه پێش به گه‌شه كردنی ئه‌و خه‌باته بگرێت.
هه‌لبه‌ت پیویسته بگوترێ كه له م دهورشهیهدا پ كا كا ،كوته داوی پیلانێك كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان له دژی بزوتنه‌وه خه‌ڵكی كوردستان دای ڕشنبوو. شه‌ری شاره‌كان ئه‌گه‌ر چی له ڵایه‌ن پ كا كا وه ده‌ست پێ نه‌كرا به ڵام هه‌نگاوی ئاگاهانه‌ش بۆ خۆ پاراستن له‌و پیلانه ههڵنهگیڕا. له سهردمێكدا كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان له گه‌ڵ كۆمه‌لێك گیروگرفت ئاسته‌نگ به‌ڕوو ڕووه، گرێنگ ئه‌وه‌یه به‌رگیری جه‌ماوه‌ری له رێگای به هێزكردن و پارایتنی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وه ڕێك هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه ئوردۆغان لێی نێگه‌رانه.
كوردستانی رۆژئاوا
له ناخی ئه‌م قه‌یران و شه‌ڕ و كێشمه‌كێشه خوێناویه دا، له سوریه ئه‌زمونی رۆژئاوا سه‌ری هه‌ڵداوه . ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه تێیدا خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌و ئیمكانه‌یان ده‌ستكه‌وت كه ده‌ستی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه كوردنشینكان كورت بكه‌نه‌وه،حاكمیه‌تی خۆیان به پشت به‌ستن به به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌موان و مكانیزمی دیموكراتیك دابمه‌رزێنن. ژنان له ئاستێكی به‌ریندا بێننه مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازییه‌وه، یه‌كسانی ژن و پیاو بكه‌نه یاسایه‌كی جێكهوتو، به یه‌كه‌وه ژیانی دڵخوازانه و ئازادانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و مه‌زهه‌به جۆراو جۆره‌كان دابین بكه‌ن و سه‌رئه‌نجام به رێكخستنی سوپای چه‌كداری جه‌ماوه‌ری پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ن و هێرشی داعش تێك بشكێنن.
به‌ڵام كۆمه‌لێك مه‌ته‌رسی هه‌ره‌شه له‌م ده‌ستكه‌وته به‌نرخانه ده‌كه‌ن؛
یه‌كه‌م؛ پشتیوانی ئا‌مریكا تا سه‌ر نابێت. هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌لێن كه له نیهایه‌ت دا ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیه و ده‌وله‌تی ئه‌مریكایه كه به سه‌ر پێوه‌ندی نیوان ئا‌مریكا و بزوتنه‌وه‌ی رۆژئاوادا زاڵ ده‌بێت . كه‌م بایه‌خدان به ده‌ور و نه‌خشی وێرانگه‌ر و ێرانگهر و ڕیاكارانهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له ڕواڵه‌تدا لافی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه روژئاوا لێده‌دات و به شاراوه‌یی خه‌ریكی خه‌نجه‌ر وه‌شاندنه له پشته‌وه‌یه، یهرهڕای ناكۆكی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیه له قه‌یرانی سوریه‌دا ، له سه‌ر بزوتنه‌وی خه‌ڵكی كورد به یه‌كه‌وه هاوڕا و هاوپیمانن. دوژمنایه‌تی ده‌وڵتی توركیه له گه‌ڵ بنه‌مای ئه‌زمونی كوردستانی سوریه و ده‌سه‌لاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ری كه بو كوردستانی توركیه‌ش ده‌كرێ ئیلهام به‌خش بن. ده‌ست تیوه‌ردانی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌كه.
كه‌م ره‌نگ بوونه‌وه‌ی به‌ر به‌ره‌ی ده‌وری جه‌ماوه‌ر له به‌رێوه‌بردنی ژیانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی خۆیان، پاشه‌كشه كردن له یاسا پێشكهوتهكان له به‌رانبه‌ر گوشاره كونه په‌ره‌ستانه نێو خۆی و ناوچه‌ییه‌كاندا، به‌دی هاتنی كه‌لێن له نێوان ڕێبه‌ری سیاسی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا. پێشیلكردنی ئازادی و مافی ڕادهبڕێن و ڕێكخراو بوون.
سه‌ر ئه‌نجام له تێروانینێكی گشتیدا چاره‌نوسی ولاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوهڕاستبه یه‌كه‌وه گرێدراوه. ئه‌گه‌ر یاریكه‌رانی جه‌نایه‌تكار له‌م ناوچه‌یه‌دا ستراتیژی خۆیان له چوار چی!وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كه‌دا دیاری ده‌كه‌ن،كوایه ڕزگار بوونی خه‌ڵك له چنگی شه‌ڕ و ماڵۆیرانی و سه‌ركوتیش رێگاچاره‌ی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانی ده‌خوازێت. له‌م روه‌وه ڕێگای ده‌رچوون له‌م دۆخه، شكڵ گرتن ، به‌هێز بوون و نواندنی ده‌ورو نه‌خشی هێزه پێشكه‌وتن خوازه‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌دا و دابین كردنی پشتیوانی رای گشتی نیونه‌ته‌وه‌یی.
15 ته‌موزی 2017
***