به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاكسییونێكی ناڕه‌زایه‌تیی له پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران له شاری فرانكفورتی وڵاتی ئالمان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ئاكسییونه‌دا ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی چه‌پ و كۆمۆنیسیت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران تێدا به‌شداربوون. ناڕازییان به وتنی چه‌ندین دروشم و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد وێرای پشتیوانیان له خواسته‌كانی خه‌ڵكی ناڕازیی له ئێران، كوشتنی خۆپیشانده‌رانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم مه‌حكووم كرد.