سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییان، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاووڵاتییانی خه‌باتكاری شاری تاران له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مشاره، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه‌كانی ڕژیم بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا به‌ره‌و ناڕازییان ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان كردووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌زای توندی ئه‌منییه‌تی له هه‌ندێ له شه‌قامه‌كانی تاران هه‌روا به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی ڕژیم له نزیك پۆمپی بێنزینهكان و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی جێگیر بوون. هاوكات ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپچێی شوێنێكی نادیار كراون. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، زانكۆی تاران به توندی ئه‌منییه‌تی كراوه و كارتی پێناسی سه‌رجه‌م خۆێندكاران له‌كاتی چوون بۆ زانكۆ به‌وردی چاوی لێ ده‌كرێت.