ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ پشتیوان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران كه سه‌ره‌تا له ناڕه‌زایه‌تیی به گران بوونی قیمه‌تی بێنزین ده‌ستی پێكردووه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازییان به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، وێڕای پشتیوانی له خواسته ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و مه‌حكووم كردنی كوشتنی هاووڵاتییان ڕایانگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییان و هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانمان، تا دوایین كات له چوونه سه‌ر كار خۆ ده‌بوێرن. شایانی باسه، شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په به‌دوای سپێردرانی به به‌شی خسووسی له زستانی ساڵی ٩٤، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتی جدی ئابووری به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.