ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له شاری “پڕاگ” پێته‌ختی كۆماری چێك، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر دێمۆكراسی و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له پاركی “لێنتا”، داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد كه یان ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه یاخود واز له داراییه چه‌ند میلیاردییهكهی بێنێت.