
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی خه‌باتكاری شاری ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و خۆپیشانده‌رانیان سه‌ركوت كردووه. شایانی باسه، ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه له شاره‌كانی ئۆستانی ئیسفه‌هان، بیناكانی پۆلیسی فه‌تا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ماكێن و جێگرایه‌تی ئه‌ركه‌كانی گشتی شارستانی به‌هارستانی ئیسفه‌هان، له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگرتێبه‌ردراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران له كاردانه‌وه به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم به هاویشتنی به‌رد به‌ره‌وڕوو ئه‌م هێزانه بوونه‌ته‌وه و زۆربه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسه‌فهان شه‌وی سێشه‌ممه شایه‌تی تێكهه‌ڵچوون له نێوان جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بووه.
