به دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كان، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌كانی شاری شیراز له ڕێگه‌ی بانگه‌وازێك ڕایانگه‌یاند كه، ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، له چوونه‌سه‌ر كلاسهكانیان خۆده‌بوێرن.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای داخستنی كلاسه‌كانی مه‌دره‌سه و زانكۆه‌كانی شیراز له ماوه‌ی دیاری كرا‌و، هه‌مووی تاقی كردنه‌وه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رجه‌م مه‌هد كودهكهكان، پێش دهبستانییهكان، مه‌دره‌سه‌كانی شاری ئه‌لبۆرز له پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو داخرابوو. هاوكات ده‌وترێت، مه‌ده‌ره‌سه‌كان له ١٧ شاری دیكه‌ی ئێران له پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان داخراون.