ڕههندی چاودێری ئینتێرنێت ناسراو به “نێت بلاكز” كه پێشتر په‌ككه‌وتن و پچڕانی هێڵی ئینتێرنێتی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یاندووه ده‌ڵێت: ئه‌م كێشه‌یه هه‌روا به‌رده‌وامه.
پێشتر كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م پچڕانه، له‌سه‌ر بڕیاری شوڕای باڵای ئه‌منییه‌تی میللی ئێران بووه. هاوكات ئیداره‌ی سیاسی سپای پاسداران له‌ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌ك، بارودۆخی ئێستای “هه‌ستیار و مه‌ترسیدار” ڕاگه‌یاندووه. هاوكات “حه‌سه‌ن ڕووحانی” سه‌رۆك كۆماری ئێران له كاردانه‌وه به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، وێڕای سپاس و قه‌دردانی له سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی، به‌سیج و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ناڕازییانی به تێكده‌ر ناوبرد و خوازیاری ناسینه‌وه و به‌رخوردی جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بوون.