ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له ئێران له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا “توندووتیژی” كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ناڕازییانی مه‌حكووم كردووه و هه‌روه‌ها “دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانكاریه‌كان له ئێران تهلهفوونی قسه‌یان كرد. شایانی باسه، ئێرانییانی دانیشتووی وڵاتانی ئۆرووپا له‌وانه یونان به ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، وێڕای ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران، له‌ئاست سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی پۆلیس ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.