ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشانده‌رانی عێراقی بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، وردووی به‌نده‌ری “ئۆمۆل قه‌سر” كه به گرینگ‌ترین به‌نده‌ری عێراق له كه‌نداوی فارس دێته ئه‌ژمار به‌ست.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، خۆپیشانده‌ران پێشیان به چوونی كارمه‌نده‌كان و هاتووچۆی تانكێرهكان بۆ ئه‌م به‌نده‌ره گرتووه و به‌هۆیه‌وه چالاكییه‌كانی به‌نده‌ری “ئۆمۆل قه‌سر” تا ٥٠ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه. ڕوویتێرز ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌ستنی ئه‌م وروودییه تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه‌ی بێ، چالاكییه‌كانی ئه‌م به‌نده‌ر به ته‌واوی ڕاوه‌ده‌ستێت. به‌نده‌ری “ئۆمۆل قه‌سر” پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئۆكتۆبر تا ڕێكه‌وتی ٩ی نۆوامبر له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌سترابوو. شایانی باسه، ڕاوه‌ستانی چالاكییه‌كانی ئه‌م به‌نده‌ره له یه‌كه‌م حهفتهدان ٦ میلیارد دۆلار زه‌ره‌ری له ده‌وڵه‌ت داوه. له كاتی ده‌ستپێكی قۆناغی نوێی نائارامییه‌كان له به‌غدا و باشووری عێراق واته له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبر، زیاتر له ٣٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌وڵه‌تن و ئه‌م ده‌وڵه‌ته به سه‌مبۆلی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی بیانی له‌وانه ئێران ناو ده‌به‌ن. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی مانگرتن، پێكهێنانی ترافیكی شاریی و جاده‌یی و به‌ستنی وردووی به‌نده‌ر و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه گوشاری زیاتر بخنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت و سه‌رئه‌نجام خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.