به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان، مۆعهلیمان و خوێندكارانی چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له چوونه‌وه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆیان بوارد.
شیراز كه مه‌یدانی به‌ربڵاوترین ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوو، سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه‌كان له هه‌ر دوو شیفتی به‌یانی و دوانیوه‌ڕۆ ڕۆژی شه‌ممه ته‌عتیل كران. شایانی باسه، مه‌دره‌سه‌كان له شاری شیراز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ته‌عتیل كرابوون، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان له‌مشاره تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه بوو و هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌نجامیدا به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. هه‌روه‌ها مه‌دره‌سه‌كانی ئۆستانی ئه‌لبۆرزیش ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌ر دوو شیفتی كاری‌دا ته‌عتیل كراون. له نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هانیش سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه‌كان ته‌عتیل كراون. له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌هواز ته‌عتیل بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، قیمه‌تی بێنزین له ڕێكه‌وتی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه ٣٠٠ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ و ئه‌مه بووه هۆی چه‌خماخه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و دواتر درووشمه‌كان گۆڕان له‌دژی كۆماری ئیسلامیی.