
لەسەر داواى خۆپیشاندەران، مانگرتنى كارمهندان لە بەغدا و چەند شارێکى دیکەى عیراق دەستى پێکرد و وەک پاڵپشتییەکیش، بەشێک لە دوکانداران دوکانەکانیان داخست.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خهزهڵوهر، مانگرتنی گشتی بەشێک لە ناوهنده حكومییەكانى بەغدا، بابل، نەجەف، میسان و زیقار دەستى پێکرد و كارمهندان بایکۆتى دەوامیان کرد و وەک هەڵوێستێکیش بەشێک لە دوکاندار و فرۆشگا بازرگانییەکانى نەجەف بە دروشمی “پاڵپشتى خۆپیشاندەران دەکەین” دوکانەکانیان داخست. هاوکات، سەندیکاى کارمەندانى نەوت و گازى عێراقیش پاڵپشتى مانگرتنەکەیان کرد و لە راگەیەندراوێکدا ڕایانگهیاندووه: پاڵپشتى تەواوى داواکارى خۆپیشاندەرانین و لەگەڵ جێبەجێکردنى داواکارییەکانین، بۆیە کارمەندانى نەوت و گاز مانگرتن رادەگەیەنن و ناچنەوە سەر کارەکانیان. پێویسته ئاماژه بكرێت كه خۆپیشاندانەکانى عێراق، لە دوى ئۆکتۆبرى رابردووەوە دەستى پێکردووە و بەهۆى گرژییەکانیشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٣٠ کەس کوژراون و ١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندارکراون.
