به پێی ڕاپۆرتهكانن پاش ڕژانە سەر شەقامی خەڵک و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەهەمبەر گرانبوونی نرخی بهنزین لە ئێران دا، ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژییەکان بەرانبەر بە خەڵک، هێڵی ئینتێرنێتی بڕیوە.
هاوکات لەگەڵ پهرسهندنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان له ئێران، هێڵی ئینتێرنێت لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پچڕاوە، تا پێش بە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی توندوتیژی بەرانبەر بە خەڵک بگیردرێت. زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن چاودێرانی تۆڕی ئینتێرنێت، ” نێت بلاکز”ەوە باس لەوە دەکەن کە تۆڕەکانی ئینتێرنێتی “هەمراهی ئەوەڵ”، “ڕایتێل” و “ئیرانسێل” لە زۆربەی شارەکاندا پچڕاوە و تەنیا ناوەندەکانی سەر بە خودی ڕێژیم ئینتێرنێتیان هەیە. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە کاتی ناڕەزایەتیدەربڕینەکانی خەڵکی ئێراندا، بە پچڕاندنی ئینتێرنێت هەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕازییان دەدات.