
ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری “ئه‌لباب”ی سوورییه كه له كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی توركییه و میلیشیاكانی ژێر پشتیوانی ئه‌م وڵاته دایه، لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، لانیكه‌م ٩ كه‌س له قوربانییان، كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. ڕاپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ١٥ كه‌سه، ٣٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه بارودخۆی هه‌ندێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. هاوكات به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی قووڵبوونی برینی هه‌ندێك له برینداره‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه.
