به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین له ئێران، خه‌ڵكی ژماره‌یه‌ك له شاره‌كان له‌وانه، تاران، ماه‌شه‌هر، خۆڕه‌مشار، ئه‌هواز، ئۆمیدییه، خۆڕه‌م ئاباد، بووشێهر، نه‌جه‌فت ئاباد، ئیسفه‌هان، سیرجان، شه‌هریار، ئه‌راك، ئه‌ندیمێشك، ته‌ورێز، ئابادان، قه‌زوێن، ڕه‌شت، كازه‌رون، گرمسار، بابۆل، كوگیلویه و بویرئه‌حمه‌د، بیرجه‌ند، شه‌هر قودس، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، مه‌رند، بابۆل، بروجێن، گه‌چساران، گورگان، شیراز، زاهێدان، مه‌شهه‌د، شووش، بێهبه‌هان، ورمێ، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز، كرماشان، سه‌رپۆل زه‌هاب، شائاباد، گیلان غه‌رب، جوانڕۆ، ئیلام و كامیاران، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له شاری سیرجان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ڕووحانی شه‌رم كه ئه‌م وڵاته به‌جێ هێڵه” له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم له ئه‌نجامی سه‌ركوتی ناڕازییان له‌مشاره، ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له ناڕازییان گیانی له‌ده‌ستداوه. له شاری ئه‌هوازیش له حاڵێكدا كه خه‌ڵك له‌دژی گرانی و بێ لیاقه‌تی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم درووشمیان ده‌وته‌وه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه ئینتزامییه‌كان هه‌روه‌ها له شاری زاهێدان هه‌ستاون به سه‌ركوتی ناڕازییان. ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له شۆفیره‌كان له جاده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی شیراز، ماشینه‌كانیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كوژاندووه‌ته‌وه و ڕێگاكانیان به‌ستووه. هاوكات له خۆڕه‌مشاریش ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری “ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه حه‌سه‌ن ڕووحانی” بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان له ماه‌شه‌هر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفیری ماشینه‌كان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، ده‌ستیان كردووه به لێدانی هۆرن. له خوزستانیش خۆپیشانده‌ران جاده‌كانی “شووشته‌ر بۆ دزفوول” و “ئۆمیدیه بۆ ئاغاجه‌ری”یان بۆ چه‌ند كاتژمێر به‌ستووه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان له باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی چوونه‌سه‌روه‌ی قیمه‌تی بێنزین، سه‌فی دوور و درێژ له به‌رامبه‌ر وێسته‌گه‌كانی دابه‌ش كردنی بێنزین پێكهاتووه.