
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ سەرۆك شارەوانی هەپەدە لە مێردین و سەرۆك شارەوانییەكی ئەو پارته لە “روحا” بە تۆمەتی “پەیوەندی بە تیرۆر” دەستگیركران و پاشان له‌سه‌ر بڕیای وەزارەتی ناوخۆی توركییه لە كارەكانیان دورخرانەوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هەریەك لە “گوڵستان ئۆنجو” هاوسەرۆکی شارەوانی “ستەور”، “نالان ئۆزئایدن” هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ، “موڵکیە ئەسمەز” هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و “هاتیجە چەویک” هاوسەرۆکی شارەوانی پرسوس لە روحا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. بە پێی زانیارییەکان هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان “هەدەپە” براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری مێردین. هەروها هێزەکانی پۆلیسی توركییه باڵەخانەی شارەوانییەکانی هەرسێ ناوچەکەیان ئابلوقە داوە و هاوكات “موسلیم ئوزباهچەجی” و “هەدیە گونەش” و “بورهان تەمەل و فەیزوڵڵا ئەرۆل”، کارمەندانی شارەوانی دێرکیش لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیرکراون.
