
ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی “خه‌لانی” له نزیك مه‌یدانی “ته‌حریر”ی به غدا، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران به‌نیاز بوون كه به تێپه‌ڕبوون له به‌ربه‌سته‌كان له مه‌یدانی خه‌لانی بچنه ناو “ناوچه‌ی سه‌وز”ه‌وه. هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله جه‌نگی به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه له ڕێكه‌وتی ١ی ئۆكتۆبره‌وه به‌ویستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ئابوور و باشتربوونی بارودۆخی گوزه‌ران ده‌ستی پێكردووه، لانیكه‌م ٣٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
