
به‌دوای چه‌ندین حه‌فته خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له شیلی، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ی توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه.
به پێی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا، گشتپرسی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری شیلی له وه‌رزی به‌هاری داهاتوو له مانگی ئاوریل به‌ڕێوه ده‌چێت. ناڕازییان خوازیاری چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و گۆڕینی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ن. قانوونی ئه‌ساسی شیلی به‌ر له جێگیركردنی دێمۆكراسی له‌م وڵاته نووسراوه، كاتێك كه “پینووشه” ڕێبه‌ری نیزامی ئه‌م وڵاته بوو. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان كه سه‌ره‌تا له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ له شیلی ده‌ستی پێكردووه، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
