
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌واڵی گیان له‌ده‌ست دانی ٤ كه‌س و بریندار بوونی لانیكه‌م ٥٠ كه‌سی دیكه‌یان پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتهكانن سێ كه‌س له قوربانیانی به زه‌ربه‌ی نارنجهكی گازی فرمێسك ڕێژ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به بۆمبی سه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراوه. هه‌واڵنێری ڕوویتێرز له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیان له مه‌یدانی ته‌حریر فیشه‌كی جه‌نگی و گولله‌ی پلاستیكی و نارنجهكی سه‌وتی و گازی فرمێسك ڕێژیان به‌كار هێناوه. شایانی باسه له ئێستادا بێجگه‌له شاری به‌غدا له چه‌ندین شاری دیكه‌ی باشووری عێراق خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامن.
