
سه‌دان كه‌س له ناڕازیان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له نزیك كۆشكی سه‌رۆك كۆماری له ده‌ورووبه‌ری به‌یرووت ده‌ستیان دایه خۆپشاندان و گرووپێك له ناڕازیانیش له‌م ڕۆژه‌دا ڕێگه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ست.
به وته‌ی ناڕازیان دوای نزیك به یه‌ك مانگ ناڕه‌زایه‌تی و كوژرانی هاووڵاتیه‌كی دیكه به زه‌بری گولله، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هه‌تا ئێستا وڵامی به خواستی ناڕازیان نه‌داوه‌ته‌وه. شایانی باسه خه‌ڵكی ناڕازی له‌م وڵاته خوازیاری كۆتایی هاتن به گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا یه‌كیه‌تی كارمه‌ندانی بانكی لۆبنان بۆ جارێكی دیكه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه له ڕۆژانی داهاتوودا درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
