
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، میلیشیاكانی غه‌زه ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و گرووپی جه‌هادی ئیسلامیان پێشێل كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسۆشیتد پرێس، چه‌ند كاتژمێر دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و گرووپی جه‌هادی ئیسلامی، میلشیاكانی غه‌زه ده‌ستیان داوه‌ته هاویشتنی مووشه‌ك به‌ره‌و خاكی ئیسرائیل. پێویسته بوترێ هه‌تا ئێستا هیچ گرووپێك به‌رپرسایه‌تی شه‌پۆلی نوێی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئاگربه‌ستی ئه‌م دوایانه ده‌بێت. شایانی باسه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هیچ وڵامێك سه‌باره‌ت به‌م هێرشه نه‌دراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردۆوه هه‌تا ئێستا به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان ئیسرائیل و گرووپی جه‌هادی ئیسلامی ٣٤ كه‌س كوژراون.
