ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ١٠مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له نێو بازاری شاری شوش ڕێپێوانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له كرێكاران به كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، پێش‌گرتن به دابه‌ش بوونی ده‌موده‌زگای شیركه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپاردنی شیركه‌ت به ده‌وڵه‌ت له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی هاوكاره‌كانیان و كه‌سانێك كه له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بوون. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه مانگرتن هه‌ڵناگرن.