
به پێی ڕاپۆرته بڵاوه‌كراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٥ هه‌زار كرێكاری زانكۆی كالیفۆرنیا له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شێك له خزمه‌تگۆزارییه‌كانی ئه‌م زانكۆیه مانیان گرت.
به پێی ڕاگه‌یندراوێك كه ئێتحادییه‌ی كرێكارانی ئه‌م زانكۆیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی فێدراسییونی ئه‌یالاته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌یاله‌تی و كارمه‌ندانی خۆجێیی شاره‌داریی له ١٠ شوێنی زانكۆه‌كه و پێنج ناوه‌ندی پزیشكی له‌م مانگرتنه به‌شدارییان كردووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: په‌یمانكاری لایه‌نی قه‌راداد له‌گه‌ڵ زانكۆی كالیفۆرنیا، یاسای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان جێبه‌جێ ناكات.
