كرێكرانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بۆ ٩هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداخت كردنی خێرای حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، پێش‌گرتن به دابه‌ش بوونی ده‌موده‌زگای شیركه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپاردنی شیركه‌ت به ده‌وڵه‌ت له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی هاوكاره‌كانیان و كه‌سانێك كه له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بوون. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه مانگرتن هه‌ڵناگرن.