ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی ئابادان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی ئابادان كه له‌ئاست بێكاری و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕازیین ده‌ڵێن: دوو مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانمان په‌رداخت نه‌كراوه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه به‌دوای كۆتایی فازه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌خشنامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر پێویستی به دامه‌زراندنی هێزی مه‌حه‌للی له ناوچه نه‌وتییه‌كان و پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ جه‌ختی كردبووه‌وه.