ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی سندووقی بیمه‌ی كه‌شاوه‌رزی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر بینای “دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام” بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خواستی سه‌ره‌كی ناڕازییان، “په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌ی جه‌زبی كارمه‌ندان له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ته”. ناڕازییان ده‌شڵێن: ته‌رحی جه‌زبی ئه‌م كارمه‌ندانه هه‌تا ئێستا سێ جار چووه‌ته شوڕای نیگابان و گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دوو جاریش له ناوه‌ندی “دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام” هاتووه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه.