
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بانكه‌كانی لوبنان بۆ جارێكی دیكه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و مانگرتنی كارمه‌نده‌كانی ته‌عتیل كران.
هاوكات وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنان به‌دوای بانگهێشتی گشتی بۆ ڕێكخستنی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته، مه‌دره‌سه‌كانی ته‌عتیل كرد. شاره جۆراوجۆره‌كانی لوبنان له شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ئاست گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته بووه. خۆپیشاندانێك كه سه‌ره‌تا بووه هۆی په‌سه‌ندكردنی چاكسازیی ئابووریی له‌م وڵاته و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری” سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان. به‌ڵام ئه‌م گۆڕانكارییه نه‌یتوانی خۆپیشاندانی خه‌ڵك دابمركێنێ. شایانی باسه، له ئێستادا و هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كاربه‌ده‌ستانی سیاسیی لوبنان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و ده‌ربازكردنی وڵات له‌م قه‌یرانه ئابوورییه، شه‌پۆلی نوێی مانگرتنه‌كان بووه‌ته هۆی ته‌عتیل بوونی بانك و مه‌ده‌ره‌سه‌كان له‌م وڵاته.
