به‌وته‌ی ئیداره‌ی گشتی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕێكخراوی پزیشكی، له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ٨٩٨ كه‌س به ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی پاره‌كه كه ٨٣٦ كه‌س بوو، ٧ و ٤ دههۆمی له‌سه‌د زیادی كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار كه له‌م ماوه زه‌مه‌نییه‌دا تۆمار كراون به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كرێكاران له به‌رزایی بووه كه ٣٩ و ٤ دههۆمی له‌سه‌د له‌خۆی ده‌گرێت. له‌م ماوه‌یه‌دا، ٣٥٤ كه‌س به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، ٢٣٢ كه‌س به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌شیا، ١٤٠ كه‌س به‌هۆی به‌رق گرتوویی، ٧٨ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه، ٤٣ كه‌س به‌هۆی كه‌مبوونی ئۆكسیژێن و ٥١ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا له ئۆستانه‌كانی تاران، ٢٥٠ كه‌س، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ٥٧ كه‌س و مازه‌نده‌ران به ٥٣ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران، زۆرترین ژماره‌یان تۆمار كردووه.