2017-11-20 | ۱۳۹۶-۰۸-۲۹
له فارسیه وه:سه عید ئه‌مانی
ئه‌م وتووێژه رێكه‌وتی 22/5/1375 ی هه‌تاوی ئه‌نجام دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر ٢١ ساڵی به‌سه‌ر دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام ئێستاش زۆر له قسه و باسه‌كان هه‌ر تازه‌ن و شیاوی دیسان گۆی لێگرتنهوهن.
من هه‌مان شه‌ریفی” ساڵه هه‌وریه‌كان “م
پرسیار: چۆن بویته نووسه‌ر ؟
وڵام: به رێكه‌وت، له ساڵی سێی ناوه‌ندی(كه ده‌كاته ساڵی یه‌كه‌می دواناوه‌ندی ئێستا) ئینشایهكم نووسی و به‌توندی ته‌شویق كرام. ئه‌مه بوارێكی ڕه‌خساند تا په‌ی به توانایی خۆم له نووسین دا ببه‌م. به‌ڵام تا سی ساڵه‌گی شتێكم چاپ نه‌كرد. له زانكۆ و كۆلیژی باڵا (دانشسهرایعالی) به هۆی ئاشنایی له‌گه‌ڵ جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د، دكتور ئه‌میر حسێن ئاریانپور و دواتر له‌گه‌ڵ باقر موئمنی، بێ ئازیزین و… نووسینم بۆ بوو به ئه‌مرێكی جیددی. به تایبه‌تی جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د و خانمی دكتور سیمین دانشوه‌ر هانیاندام بۆ نووسین. و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه به گشتی به ڕێكهوتیان ده‌زانم.
پ: شێوه‌ی كار کردنتان به چ چه‌شنێكه؟ هه‌موو ڕۆژێك ده‌نووسن یان چاوه‌ڕێی ئیلهام ده‌مێننه‌وه؟
و: گشت ڕۆژێك ده‌نووسم. هیچ كاتێك چاوه‌رێی ئیلهام ناكه‌م. كارێكی به‌رده‌وام و ڕۆژانه. من كارێكی جیا له خۆێندنه‌وه، ئه‌زمون كردن له ژیان و نووسینم نیه. سه‌باره‌ت به ئیلهامیش بۆچوونی خۆم له خۆاره‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
پ: ئایا به‌ر له نووسین شكڵێكتان له زه‌ین دا هه‌یه بۆی؟
و: پێشتر سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی كه سه‌رنجی ڕاكێشاوم، بیر ده‌كه‌مه‌وه. شكڵ و فۆرمه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌م و دوایه ده‌ست ده‌كه‌م به نووسین. ئه‌م بیر كردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ڕه‌نگه مانگێك بیرم به خۆیه‌وه خه‌ریك بكات.
پ: نووسه‌ران و شاعران قاعیده‌ته‌ن ده‌فته‌رچه‌ی یادداشتیان به به‌رده‌وامی له گیرفان دایه، ئه‌ی ئێوه؟ و: به‌ڵێ، ده‌فته‌رچه‌ی یادداشت به یه‌كێك له كه‌ره‌سه سه‌ره‌كیه‌كانی نووسه‌ر ده‌زانم. خۆزگه دایك و بابێكم هه‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه ناچار به نووسینی بیره‌وری و ڕوداوه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی بكردایهم. ئه‌مه پهسئهندازێكی گه‌وره و گه‌نجێكی پڕ بایه‌خ ده‌بێ بۆ داهاتووی مڕۆڤێك، چ ببێته نووسه‌ر و چ نه‌بێته نووسه‌ر. پێشنیار ده‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ی حیسابی بانكی بۆ مناڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه دهفتهرچهیهكی یاد داشتی ڕۆژانه‌ی بۆ بكڕن. به‌ڵێنی ده‌ده‌م ئه‌مه‌ی به قازانجتره.
پ: ده‌ست نووسهكانتان چه‌ند جار پاك نووس ده‌كه‌نه‌وه؟
و: زۆر جار به به‌رده‌وامی ده‌ست نووسهكانم پاك نووس ده‌كه‌مه‌وه. ڕۆمانی چوار جڵدی” ساڵهههوریهكان”م یازده‌جار پاك نووس كرده‌وه.
پ: ئایا به‌رهه‌مه‌كانی خۆت هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ و: لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندانی به‌رده‌وامی به‌رهه‌م كارێكی گرینگه و من زۆر جار ئه‌م كاره ده‌كه‌م.
پ: بۆچوونتان سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكی رۆمان یان داستان چیه ؟
و: پاراگرافێكی كه له‌رێگای ئه‌وه‌وه رۆمان یان داستان ده‌ست پێده‌كات كارێكی گرینگه. ده‌ست پێكی داستان زۆرجار ده‌توانێ خوێنه‌ر ڕابكێشێ یان هانی بدات كتێبه‌كه لێكبنێ. رۆمان ی” ساڵهههوریهكان”یش سه‌ره‌تاكه‌ی به‌م چشنهیه (قیژه، قیژه، قیژی دایكم ژووره‌كه‌ی پڕكردوه.)
پ: نێوی داستان یان ڕۆمان، كه‌ی وچۆن دیاری ده‌كه‌ن؟
و: گهێك جار دوای ته‌واوبوونی داستان، یان له‌گه‌ڵ نووسینی بابه‌ته‌كه یان كاتی بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به نووسینی، نێوێكی بۆ دیاری ده‌كه‌م. هێندێك جاریش چه‌ند نێوێكم به زه‌ین ده‌گات و باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرم. بۆ نموونه بۆ” ساڵهههوریهكان” نزیك بهدهنێوم دیاری كردبوو.
پ: ئایا له داستان دا جێگا و شوێنێكت شه‌رح داوه كه ئه‌زموونێكی دروستت سه‌باره‌ت به‌و نه‌بووبێ؟ و: من لهتوانامدانیه شتێك جیا له ئه‌زموونه‌كانم بنووسم. ڕه‌نگه بتوانم شه‌رحی كار و زه‌حمه‌تی وه‌رزێرێك له كاتی دروێنهكردن دا ببینم و بنووسم به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆم داس به‌ده‌سته‌وه بگرم و كاربكه‌م چاكتر ده‌توانم بنووسم.
پ: به‌م پێیه به‌شێكی زۆری نووسینه‌كانت ئاكامی ئه‌زموونی شهخسیتن؟
و: بهبڵێ. نه‌وه‌د و نۆ ده‌رسه‌دی نووسینه‌كانم.
پ: ئایا نووسه‌ر پێویستی به ئیلهامیش هه‌یه؟
و: ئیلهام له لۆغه‌ت دا به واتای “ده‌ركه‌وتن” و “به دڵاهاتن” ه.
له ڕهوانكاوی دا، به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئیلهام ده‌ڵێن زه‌میری ناخود ئاگا و نیوه ئاگا كه پێوەندی به باسی بیره‌وه‌ری و یاداوهریهكانی زهینەوە هەیە. واته هه‌ر ئه‌و باسه كه “سوور ڕئالیستهكان ” زۆری جه‌خت له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه زه‌میری هونه‌رمه‌ند هێندێك جار به‌بێ كۆنتڕۆڵی ئه‌قڵ، ده‌ست ده‌داته دهربرَین و ئیرایهی ئه‌و شته‌ی كه له خۆی دا زه‌خیره‌ی كردوه و ئه‌م زه‌خیره زه‌ینیه، له چه‌شنی ئیلهام و یاداوه‌ری دا، سه‌رچاوه‌ی داهێنانی هونه‌ریه. “سوور ڕئالست”ه كان ئیلهام به چه‌شنێك ئینفجاری چاوه‌ڕوان نه‌كراوی رۆح و ئاڵوگۆڕی ده‌روونی ده‌زانن كه له بواری زمان دا دێته ئاراوه. ئه‌مانه دواتر چه‌مكی ناخودئاگا و نیوه ئاگایان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م كرده‌وه و ڕوویان كرده گۆڕه‌پانی ئاگایی شاعیرانه و هونه‌رمه‌ندانه. به‌ڵام ماتڕیالیستهكان بواری مادی و دیارده‌یه‌كی زه‌ینی و بیرێكی سه‌ر به‌م لایه‌نه‌یان بۆ ئیلهام په‌سه‌ند و قه‌بووڵه. ڕهوانشناس و ڕه‌خنه‌ی نوێی ئه‌ده‌بی ئیلهامی هونه‌ری كه خۆی دیارده‌یه‌كی ڕه‌وانی له هونه‌رمه‌ند دایه قبووڵه و ڕوانگه‌ی ماوه‌رای مادی ڕه‌د ده‌كاته‌وه. من باوه‌ڕم به ئیلهام وه‌رگرتن له دنیای مادی و زه‌وینی و خه‌ڵكی هه‌یه و به‌رده‌وام نیازمه‌ندی ئه‌م چه‌شنه ئیلهامه بووم.
پ: شێوه كاری ئێوه بۆ گۆڕینی كه‌سایه‌تیه‌كی ڕاسته‌قینه به كه‌سایه‌تیه‌كی داستانی چۆنه؟
و: پێم خۆش نیه خه‌ت و نیشان بۆ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر بكێشم. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه زۆر ئاشكراكانی هونه‌ر، لایه‌نه جۆراو جۆر و زۆر هه‌مه چهشنیهكهیهتی. له غه‌یری ئه‌مه دا گشت به‌رهه‌مه هونریهكان یه‌ك لایه‌نه و یه‌ك ده‌ست ده‌بن. ئه‌م دابه‌ش كردنانه دروست نین. هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له ژیانی دا به پێی ڕۆحیات، حاڵات، ئهنگیزهكان و ڕووداوگه‌لێكی كه ڕووبه ڕووی ده‌بنه‌وه ده‌ست بداته به‌رهه‌م هێنانی شوێنه‌واری هونه‌ری جیاواز و سنوور بهزێنانه. ڕەچاو کردنی حه‌د و سنوور و چوار چێوه و شتی له‌م چه‌شنه له‌م باره‌یه‌وه قابیلی قبووڵ نیه.
پ: له به‌رهه‌مه‌كانت دا تا چ ڕاده‌یه‌ك خۆ به قه‌رزداری ڕاستیه‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌زانی؟
و: بۆ نموونه”بیبی” له “ساڵه هه‌وریه‌كان” دا له نه‌زه‌ر بگره.گشت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه بۆ بیبیم هێناوه‌ته‌وه ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به‌و ڕاست نه‌بن به‌ڵام به درێژایی ژیانم گه‌لێك پیرێژنی كرماشانیم دیوه، چ له شار و چ له دێهات. كه‌وایه ده‌توانم بۆ هه‌رچی باشتر باوه‌ڕاندنی بیبی به خوێنه‌ر، بۆ هه‌رچی نزیكتر كردنه‌وه و ناساندنی، له‌و حهرهكات، كردار و ڕه‌فتارانه‌ی تایبه‌تی ئه‌و ده‌وره له ته‌مه‌نن كه‌ڵك وه‌ربگرم و تیپی بیبی دروست بكه‌مه‌وه. واته كه‌سایه‌تیه‌كی شیاوی په‌سه‌ند به دی بێنم.
پ: له كه‌سایه‌تیه‌كانی نێو داستانهكانت كامیان هه‌ڵێنجراوی كه‌سایه‌تی خۆتانه؟
و: زۆریان. له “ئاوشۆران” دا، “له‌م وڵاته‌وه” له داستانه‌كانی هه‌تاو و زۆر له داستانه‌كانی تر دا خۆم حزوورم هه‌یه. شه‌ریف له “ساڵهههوریهكان” دا خۆمم.
پ: له كاتی نووسین دا تا چ ڕاده‌یه‌ك مه‌سایلی داستان نووسین له به‌ر چاو ده‌گرن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟
و: ڕاسته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به فه‌ننی داستان نووسین، ڕه‌نگه نزیك به ته‌واوی كتێبه‌كانم خوێندۆته‌وه به‌ڵام كاتێ ده‌نووسم نووسینه‌كه خۆی ڕێ و شوێنی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و له‌و ده‌مه دا له بیری ئه‌وه دانیم كام فه‌ن به كار بێنم. نازانم كوشتی گیرێك كاتی كوشتی گرتن له بیری ئه‌وه داهه‌یه كه بڵێ باشه ئێستا ڕهقیبهكهم فتیله پێچ بكه‌م یان پاشقولی بده‌م؟ یان ئه‌وه‌ی كه به پێی حه‌ره‌كاتی پێشبینی نه‌كراوی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌جوڵێته‌وه. پێم وابێ له هونه‌ریش دا هه‌ر وایه، ده‌ست بهیهخهبوون و دژكرده‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه وادارت ده‌كات تا گونجاوترین فه‌ن به‌كار بێنی.
پ: ئایا نووسه‌ر بۆخۆی ده‌نووسێ؟
و: دیسانیش ئه‌ڵێم كه هونه‌رمه‌ند، شاعیر و نووسه‌ر موختاره تا بۆ دڵی خۆی بویرێنێ. به‌ڵام من له‌وشتانه‌ی وا له ده‌ور و به‌رمن و كارم تێده‌كه‌ن سوود وه‌رده‌گرم و ده‌نووسم و مه‌به‌ستیشم وشیاركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر له ڕووداوه‌كانی ده‌ور و به‌ریه‌تی. وه‌ك چخۆف ئه‌ڵێ: ( گشت ئه‌و شته‌ی من ده‌مویست ئه‌وه‌بوو سادقانه به خه‌ڵك بڵێم” چاوبكه‌نه‌وه و بڕواننه خۆتان. بزانن چ ژیانێكی خراپ و پڕله مه‌راره‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن.” ئه‌مه گرینگ‌ترین شتێكه كه ده‌بێ خه‌ڵك بیزانن. وه كاتێ به‌دروستی له‌مه حاڵی‌بوون، به‌بێ گومان ژیانێكی نوێ و باشتر پایه ڕێژی ده‌كه‌ن… مرۆڤ كاتێ باشتر ئه‌بێ كه به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه به خۆی بناسێنن.)
پ: بۆچی ئه‌نووسیت؟
و: بۆ ئه‌وه ده‌نووسم تا شوێنه‌وارێكی، هه‌رچه‌ند بچوك، له‌سه‌ر دنیای ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ده‌ور و به‌رم ئه‌ژین دابنێم.
پ: تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داهێنان و نوێ ئاوه‌ری له ئه‌ده‌بیات دای؟
و: له‌گه‌ڵ نوێ ئاوه‌ری له ئه‌ده‌بیات دا هه‌م به‌ڵام تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه خه‌ڵك له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بێزار نه‌كه‌ین. هێندێك ده‌ڵێن ئێمه بۆ دڵی خۆمان به‌رهه‌م دێنین. ئه‌مه درۆیه‌كی ڕه‌زیلانه‌یه. ئه‌گه‌ر بۆ دڵی خۆت ده‌نووسی كه‌وایه بۆچی نایئاخهنیه سووچی ژووره‌كه‌ته‌وه؟ بۆچی چاپی ده‌كه‌ی؟ چاپی ده‌كه‌ی تا خه‌ڵك بیخۆینێتهوه و بزانێ تۆ چۆن ئهڕوانیه دنیا و چۆنت هه‌ست به‌م گه‌ردونه كردوه.
پ:بۆچونتان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای نووسه‌رانی وڵاته‌كه‌مان بفرموون؟
و: نووسه‌رانی ئێران، به‌تایبه‌تی له‌م ده‌وره‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ گرفتێكی زۆر ڕووبه ڕوون به‌ڵام هه‌روا له هه‌وڵی خوڵقاندنی به‌رهه‌می جۆرا و جۆردان.
پ: له ژێر كاریگه‌ری كام نووسه‌ری ئێرانی یان غه‌یره ئێرانی دا بوون؟
و: له مه‌ودای ژیانم دا نوووسهرانێكی زۆرم تاقی كردۆته‌وه. كه‌وتوومه ژێر كاریگه‌ریانه‌وه و دوایه هه‌وڵم داوه له سه‌ر پێی خۆم ڕاوێستم. هه‌ر له پاوهرهقی نووسه‌كانی رۆژنامه پێشوهكانهوه بگره تا نووسه‌رانێكی پێشڕه‌وی وه‌ك جه‌ماڵ زاده، هیدایه‌ت، چوبه‌ك، عه‌له‌وی و كه‌سانی تر.
پ: به بڕوای ئێوه چ جیاوازییه‌ك له نێوان نووسه‌رێك و كه‌سێكی ئاسایی دا هه‌یه؟
و: هیچ جیاوازییه‌ك بوونی نیه. بێجگه له‌وه‌ی كه مه‌سیری ژیان ئه‌وانی به‌م ڕێگایه‌دا كێشاوه. زۆریان خوێندۆته‌وه. سارد و گه‌رمی رۆژگاریان چێشتوه و له‌گه‌ڵ ڕۆحیهیهكی هه‌ستیار دا نه‌یانتوانیوه له به‌رامبه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیان دا ئارام و بێده‌نگ دانیشن.
پ: داهاتووی ڕۆمان و كورته چیرۆک له ئێران چۆن ده‌بینن؟
و: له‌گه‌ڵ گیر و گرفتێكی له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌رووین، له‌گه‌ڵ پێشوازی نهكردنێكی له كتێب ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌خت گیریه‌كی سه‌باره‌ت به ئیزنی چاپ له ئارا دا، له‌گه‌ڵ گرانی و بێكاری و به هه‌زاران گرفتی دیكه، داهاتووی كتێب جێگای بێ هیواییە.
پ: له نووسین دا تا چه‌ند كه‌ڵك له ڕه‌وانشناسی وه‌رده‌گرن؟
و: من له زانكۆی تاران فه‌وقه لینسانسی ڕه‌وانشناسی و بارهێنان و له دانیشسه‌رای عالیش فه‌وقه لینسانسی ڕاوێشكاری و ڕێنمای تهحسیلم خوێندوه و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م زانیاریانه گاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانم بووه.
پ: نووسه‌رێك تا چ ڕاده‌یه‌ك پێویسته ئاوڕ له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بداته‌وه؟
و: نووسه‌ر وه‌ك ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ناتوانێ جیا له ئازار و ئاڕمان و تێكۆشانه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بێت.
پ: جیاوازی نووسراوه بازاری و غه‌یره بازاڕیه‌كان له چی دایه؟
و: جیاوازی فیلمی “گه‌نجی قاڕون” له‌گه‌ڵ “گای” مێهر جوویی له چیدایه؟ جیاوازی فیلمی “دهپیاوی خه‌بیس” له‌گه‌ڵ فیلمی “حه‌وت سامۆڕایی” به‌رهه‌می كوروساوا، یان فیلمی “ئه‌م گروپه توڕه‌یه”ی سام بكین پا له چی دایه؟ هونه‌ری بازاڕی زه‌وق و سه‌لیقه و بینشی جوانی ناسانه له مرۆڤدا ده‌كووژێت و له ناوی ده‌با و له ئاكام دا بوونه‌وه‌رێكی بێ به‌ند و بار و بێ ته‌فاوه‌ت سه‌باره‌ت به جوانیه‌كانی جیهان به‌دی دێنێ و هونه‌ری پێشره‌و و بنیات نەریش ئینسا به‌ره‌و پایه به‌رزی و کەرامهت ده‌بات.
پ: پێتوایه ئه‌ركی ڕه‌خنه‌گر چیه؟
و: به‌بێ كینه‌و بێ غەرەز به‌رهه‌مه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێ. ڕێنمایی كردنی هونه‌رمه‌ند له ڕاستای باشتر ئیرایه دانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
پ: كاردانه‌وه‌ت سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانت ده‌كوتن چیه؟ و پێتوایه چۆن ڕهخنهیهكن؟
و: به‌ڵێ. له به‌رانبه‌ریاندا بێده‌نگ بووم. به‌ڵام سه‌رسه‌ختانه و له خۆبردوانه خوێندمه‌وه و نووسیم. به چه‌شنێكی وه‌حشه‌تناك خه‌ریكی خوێندنه‌وه بووم، تا سنووری له كه‌ڵك كه‌وتنی خۆم. نووسیم و فێربووم ئێستاش خه‌ریكی فێربوونم. زۆر جار له‌و ڕه‌خنانه دا ئیرادم لێده‌گرن كه فه‌ننی داستان نووسین ڕەچاو ناكه‌م و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كاری منه چون نامه‌وێ پێ له جێ پێی كه‌سانیتر دابنێم و به دوای هیچ ته‌رتیب و ئادابێكهوه نیم و هه‌ر چۆنێك دڵی ته‌نگم بیه‌وێ ئاوا ئه‌دوێم.
پ:ئایا فۆرمول و قاعیده‌یه‌ك هه‌یه كه له رێگایه‌وه بتوانی ببیه نووسه‌رێكی باش؟
و: سامڕست موئام ئه‌ڵێ: “یه‌ك ده‌رسه‌د ئیستعداد و نه‌وه‌دونۆ له سه‌د كار و هه‌وڵدان.” من باوه‌ڕم به‌مه‌یه.
پ: قسه‌یه‌ك بۆ نوسه‌رانی تازه كار، ڕێنمایت؟
و: داوام لێیانه ده‌فته‌رچه‌ی یادداشتی ڕۆژانه‌یان هه‌بێ. له هه‌ر مهجاڵێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه باشه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن. له ناو جه‌رگه‌ی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا دا بن تا به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌كانیان نوێ بێ. من كاتێ “ساڵه هه‌وریه‌كان”م ته‌واوكرد نزیك به 3 كارتۆنی گه‌وره‌م یادداشت و فیش هه‌بوو كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وان ڕۆمانی 2400 لاپه‌ڕه‌یی “ساڵه هه‌وریه‌كان”م نووسی. له هه‌موو گرینگ تر عیشق و عه‌لاقه به كاركردن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌بێت ئینسان به هچ كوێ ناگات.
– زۆر سپاس بۆ به‌شداریت له‌م وت و وێژه دا.
– منیش سپاسی ماندوو بوونی ئێوه ده‌كه‌م. سه‌ركه‌وتوو بن.