شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
كۆمهڵێك له ئهندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزان، شاخەوانان و کافە کتێبی ئەندیشەی شاری پیرانشار، ڕێوڕەسمێکیان بۆ ڕێزگرتن له قوربانییانی کیمیابارانی شاری سەردەشت بەڕێوەبرد.
ڕۆژی هەینی ٧ی مانگی پووشپەڕ، لە ناوچەی خەرپاپ، ئەو ڕێوڕەسمە بەرفراوانە، بە بەشداریی ژینگەپارێزان و شاخەوانانی شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، میراوێی شنۆ و بانە، بەڕێوەچوو. شایانی باسه، دەسپێکی بەرنامەکە بۆ ڕێزگرتن لە یادی قوربانییان، بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکردووه و دواتـــر لە لایەن “ئەمیر دەباغی” یەکێک لە قوربانییانی بەرکەوتووی کیمیابارانەکەی سهردهشت، چەند مۆمێک بۆ یادی قوربانییان هەڵگیرسا. دواتر پەیامی هاوخەمیی ژینگەپارێزان و کافە کتێبی ئەندیشەی پیرانشار لە لایەن “حەیدەر ئەحمەدی” پێشکەش کرا. لە بەشێکی تری ئەو ڕێوڕەسمەدا، “ئاوارە فەڕۆخی”، ئەندامی ژینگهپارێزانی پیرانشار، پەخشانێکی بە بۆنەی کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕەوە، خوێندەوە.